سەیركردنی خۆرئاوابوون سوودی تەندروستیی هەیە!
خۆرئاوابوون Sunset كە بە ڕووناكیی كاتژمێری زێڕین Golden hour دەناسرێت، سوودی دەروونی و جەستەیی هەیە. لە ئەنجامی توێژنەوەكانی زانكۆی تۆرۆنتۆ/ كەنەدا هاتووە كە سەیركردنی خۆرئاوابوون كاریگەریی ئەرێنی بۆ مێشك و تەندروستیی دەروونی هەیە بە شێوەی: سووككردنی پەستی و خەمۆكی، بەهێزكردنی بیرهاتنەوە، زیادكرنی توانای داهێنان، لەگەڵ ئاسانكردنی چوونە خەو. لە توێژینەوەی دیكەدا هاتووە كە سەیركردنی خۆرئاوابوون لە زۆربەی ڕۆژەكانی هەفتەدا سوودی زیاتری بۆ تەندروستی هەیە وەكو: بەهێزكردنی تواناكانی مێشك بەتایبەتی توانای فێربوون و وەرگرتنی زانیاری، سووككردنی سترێسی تیژ و درێژخایەن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، هەروەها ڕێكخستنی ڕیتمی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش كە بەرپرسە لە سووڕی 24 كاتژمێریی نووستن- بیداربوونەوە، ئەمەش هاندەرە بۆ باشتربوونی كوالێتیی خەو.
