مۆزی سەوز سوودی تایبەتی هەیە
مۆزی سەوز سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە نیشاستەی بەرگریكار Resistant starch و پێكتین كە جۆرێكە لە ڕیشاڵیی ڕووەكیی تاواوە، لەگەڵ دژەئۆكسانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols و ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكان: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بەتایبەتی هاندانی گەشەی بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵە و یارمەتیدانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، جێگیركردنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە مۆزی سەوز میوەیەكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ كە هەستی تێربوون پەیدا دەكات هاوكات لەگەڵ ڕێكخستنی ئارەزووی خورادن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، واتە خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، هەروەها مۆزی سەوز بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم ڕۆڵی هەیە لە ڕێكخستنی پەستانی خوێن و پاراستنی تەندروستیی دڵ.
