سەردانی دكتۆری ددان بكە

سەردانی   دكتۆری ددان بكە

سەردانیكردنی دكتۆری ددان بۆ پشكنینی ڕۆتینی دەم و ددان گرنگیی یەكجار زۆری هەیە. فەرامۆشكردنی سەردانیكردنی دكتۆری ددان بە شێوەیەكی دەوری هۆكارە بۆ ڕەقبوونی چینی نیشتووی سەر ددانەكان Plaque، دروستبوونی چاڵی بچووك لەسەر ددان، هەروەها نەخۆشیی پووك كە بە شێوەیەكی لەسەرخۆ و بێ هیچ نیشانەیەك پەرەدەسەنێت بۆ حاڵەتیی سەختتر. گرنگیی سەردانی دكتۆری ددان بریتییە لە زوو دەستینشانكردنی گەلێك حاڵەت و نەخۆشی وەكو: چاڵ لەسەر دداندا، داڕووشانی چینی مینای سەر ددانەكان، شێرپەنجەی دەم، ئینجا پاككردنەوەی هەر چینێكی ڕەقبوو Tartar لەسەر ددانەكاندا كە بە شووشتنی ڕۆژانە بە فڵچە و داوی ددان Floss لاناچێت ئەگەر بە ئامێری تایبەتی پزیشكیی ددان نەبێت، ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێگرتن لە هەوكردنی درێژخایەن. جگە لەمانە، تەندروستیی دەم و ددان پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە تەندروستیی گشتی لەشەوە هەیە، بۆنموونە نەخۆشیی پوك و ددان هۆكارە بۆ ئاڵۆزیی سەخت كە كۆئەندامی دڵ و سووڕانیش دەگرێتەوە.

 

Top