هەوای سووڕاوی ناو ئۆتۆمبێل مەترسیی تەندروستیی هەیە

هەوای سووڕاوی ناو ئۆتۆمبێل مەترسیی تەندروستیی هەیە

  بەكارهێنانی دوگمەی سووڕانەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبێل Recirc گرفتی تەندروستیی لێ دەكەوێتەوە، چونكە هۆكارە بۆ كۆبوونەوەی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، كە لە هەناسەی شوفێر و سەرنشینانەوە دەردەچێت لەگەڵ كەمبوونەوەی ڕێژەی گازی ئۆكسجین لەناو كابینەی ئۆتۆمبێلدا. چڕیی گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن تا ppm 1،000 (بەش لە ملیۆن) واتە 0.1% سەلامەتە، بەڵام زیاتر لەم ئاستە تا چڕی ppm 2،000 كاریگەریی ڕاستەوخۆ دەكاتە سەر مێشك و فرمانەكانی لەش بە شێوەی: سەرسووڕان، سەرئێشە، هێڵنج، هەستكردن بە ماندووبوون، شپرزەبوون، هەروەها چڕی زیاتر لە ppm 2،500 دەبێتە هۆی بۆرژان كە مەترسیی زۆر بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل پەیدا دەكات، كەچی ڕێژەی ppm 40،000 یان 4% هۆكارە بۆ لەهۆشچوونی كتوپڕ و خنكان.

پسپۆڕان ڕێنمایی دەكەن كە بەكارهێنانی دوگمەی سووڕانەوەی هەوا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تەنیا لەم حاڵەتانەدا پێویست دەكات: قەرەباڵغیی ترافیك، هەوای پیس یان بوونی دوكەڵ یان بۆنی ناخۆش لە دەرەوەی ئۆتۆمبێلدا، لەناو تونێلەكاندا، هەروەها لەكاتی ڕوودانی سووتانی گەورە لە دەرەوەی ئۆتومبێلدا.

Top