شیردانی سروشتی كاریگەری ناكاتە سەر شێوەی مەمك

شیردانی سروشتی كاریگەری ناكاتە سەر شێوەی مەمك
شۆڕبوونی مەمك Saggybreasts بەشێكی سروشتییە لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە تەمەن. هێشتا گەلێك ئافرەت پێیان وایە كە شیردانی سروشتی هۆكارە بۆ شل و شۆڕبووونی مەمك، بەڵام لە راستیدا شیردانی سروشتی هەرگیز هۆكار نییە. دووگیانی هۆكاری سەرەكییە بۆ گۆڕان لە شێوە و پتەویی و قەبارەی مەمك. لەكاتی دووگیانیدا ئەو بەستەرانەی كە بەرپرسن لە راگرتنی مەمك دەكشێن لەبەر قوڕستربوون و ئاوسانی مەمكەكان، دەرەنجام لەپاش منداڵبوون هەر بە شۆڕیی دەمێننەوە چونكە بەستەرەكان توانای هێشتنەوەی راگرتنی مەمكیان وەكو پێش دووگیانی نامێنێ، بۆیە دەبینین كە پاش منداڵبوون بە 2 هەفتە قەبارەی مەمك وەكو پێش دووگیانی دەگەڕێتەوە، بەڵام هەرگیز وەكو جاران قیت و پتەو نابێتەوە. شۆڕبوونی مەمك بە زیادبوونی ژمارەی دووگیانبوون زیاتر و بەرجەستەتر دەبێت. ئەمەش روونكراوەتەوە كە بەكارنەهێنانی ستیان یان بەكارهێنانی ستیانی خراپ هەرگیز نابنە هۆی شۆڕبوونی مەمك. هۆكارەكانی تری شۆڕبوونی مەمك: گەورەیی قەبارەی مەمك بە كاریگەریی هێزی كێشكردنی زەوی، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە و كەمی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، جگەرەكێشان، دابەزین یان زیادبوونی كتوپڕی كێشی لەش.
Top