بەم ڕێگایە ئاسانە بالووکە چارەسەر بکە

بەم ڕێگایە ئاسانە بالووکە چارەسەر بکە
بەشێک لەو کەسانەی بالووکە لە شوێنێکی جەستەیان پەیدا دەبێت، چەندین ڕێکاری جیاواز دەگرنە بەر، بەڵام سوودی بۆیان نابێت، بۆ چارەسەرکردنیشی ڕێکارێکی بەسوود ھەیە.

ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی بابەتە تەندروستییەکان، ئاماژەی بەوە داوە، کە ئەگەر بالووکە لە شوێنێکی جەستە پەیدا بوو، سەرەتا 5 تا 8 سیر ورد بکە، پاشان یەک کەوچکی نانخواردن ئاوی لیمۆی لەگەڵدا تێکەڵ بکە، ئینجا لە بالووکەکەی بدە و بە پلاستەرێکی دایپۆشە.

دوای تێپەڕبوونی نیو کاتژمێر، پلاستەرەکە لابەرە و بە ئاوێکی شلەتێن شوێنی بالووکەکە بشۆ، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشیش بەدەست بھێنیت، پێوستە ڕۆژانە دوو جار تا بالووکەکە نامێنێ، ئەم ڕێکارە دووبارە بکەیتەوەز



basnews
Top