زیاد بەكارهێنانی ماوسی كۆمپیوتەر هۆكارە بۆ ئازاری مەچەك

زیاد بەكارهێنانی ماوسی كۆمپیوتەر هۆكارە بۆ ئازاری مەچەك
هەر هۆكارێك ببێتە ئەگەری ئاوسانی شانەكانی مەچەك و زیادبوونی فشار لەسەر دەماری ناوەند Median nerve ئەوا ئازار لە مەچەكدا پەیدادەكات. جوولاندنەوەی لەرادەبەدەری مەچەك بۆ نموونە تایپكردن لەسەر كیبۆردی كۆمپیوتەر و زیادبەكارهێنانی ماوس هۆكارێكی زەقە بۆ ئازاری مەچەك. ئازاری مەچەك هۆكاری تریشی هەیە وەكو: دوورین بە دەست، نووسین و نەخشەكێشان بە دەست، بەكارهێنانی ئامێری لەرزۆك Vibrating tool، دووگیانی، كێشی زیاد و قەڵەوی، وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانەی ئافرەت، نەخۆشی شەكرە، وەرزشی تۆپی دەست و تێنسی مێز و تێنسی سەر زەوی، سستبوونی گلاندی دەرەقی، هەوكردنی رۆماتیزیمی جومگەكان، داڕوشانی جومگە یان سەوەفان لە مەچەكدا، هەوكردنی جومگەی مەچەك بە بەكتریا كە دەبێتە هۆی سووربوونەوە و ئاوسان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، نەخۆشی بەگەكان Gout لەبەر زیادبوونی ئاستی ترشی یۆریك Uric acid لە خوێندا كە دەبێتە هۆی ئازارێكی توند و ئاوسان و سووربوونەوەهەروەها زەبر بۆ مەچەك كە دەبێتە هۆی ئاوسان یان شكانی ئێسك یان هەوكردنی بەستەرەكان،.
Top