كاریگەری كلۆری مەلەوانگەكان لەسەر قژ

كاریگەری كلۆری مەلەوانگەكان لەسەر قژ
لە راستیدا كلۆر قژ تێكدەدات، بە پلەی یەكەم وشكی دەكات، وشكبوونی زیادیش دەبێتە ئەگەری زوو شكانی یان پچڕانی قژ پاش شانەكردن یان وشككردنەوەی، هەروەها لەوانەیە كە رەنگی قژ سەوز هەڵگەڕێت. خۆشبەختانە، دەتوانیت كە بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك قژ بپارێزیت پێش و پاش بەركەوتنی بە ئاوی كلۆربوو. ئایا دەتوانرێت كە ئاوێتەیەكی لابردنی كلۆر Chlorine bleach بۆ قژ بەكاربێت؟ كلۆری ناو ئاوی مەلەوانگە هەمان ئەو جۆرە كلۆرەیە كە لە پێكهاتەی ئاوێتەكانی لابردنی رەنگ Bleach بەكاردێت، بەڵام چڕی یان رێژەی كلۆر لەناو ئاوێتەكانی لابردنی رەنگ و لەكە زیاترە بە بەراورد لەگەڵ رێژە كەمەكەی كلۆر لەناو ئاوی حەوزی مەلەدا، بۆیە بەكارهێنانی ئەم جۆرە ئاوێتانە بۆ لابردنی رەنگی كلۆر لەسەر قژدا سوودێكی ئەوتۆی نابێت و لەوانەشە كە زیانی زیاتر بە قژ بگەیەنێت. بەم هەنگاوانە قژ لە كاریگەرییەكانی كلۆر بپاریزە: تەڕكردنی قژ بە ئاوێكی پاكی بێ كلۆر پێش چوونە ناو حەوزی مەلە، پاش تەڕكردنی قژ واباشە كە هەموو تاڵە قژەكان بە زەیتی زەیتوون یان زەیتی گوێزی هیندی چەور بكرێن بە مەبەستی رێگرتن لە هەڵمژینی كلۆر. گەلێك سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترین رێگا بۆ پاككردنەوەی قژ لە هەموو ئاسەوارەكانی كلۆر بریتییە لە تێكەڵكردنی بەشێك سركە لەگەڵ 4 بەش ئاو ئینجا پاش شووشتنی قژ بە ئاوی پاك، هەموو قژت بەم گیراوەیە بشۆ و دووبارە بە ئاوی پاك بیشۆرەوە.
Top