بە نیشانەكان خەمۆكی دەستنیشان دەكرێت

بە نیشانەكان خەمۆكی دەستنیشان دەكرێت
نیشانەكانی خەمۆكی Depression كلیلی دەستنیشانكردنن، لەوانەیە یەك یان پتر لە نیشانەكان بەیەكەوە سەر هەڵبدەن، نیشانەكان لە هەر تەمەنێكدا بریتین لە:
1.دڵتوندییەكی بەردەوام و نەمانی حەز و ئارەزووەكان بە لای كەم بۆ ماوەی دوو هەفتە.
2.زیادبوون یان كەمبوونەوەی كێشی لەش لەبەر كەمبوونەوە یان زیادبوونی ئارەزووی خواردن.
3.هەستكردن بە هیلاكی و بێ تاقەتی.
4.ژان، یە تایبەتی سەرئێشە یان پشت ئێشە.
5.كەمبوونەی ئارەزووی سێكسی.
6.هەستكردنێكی بەردەوام بە تاوان كە لە جێی خۆیدا نییە Inappropriate Guilt.
7.تێكچوونی خەو، بە شێوەی ناوە ناوە پچڕانی خەو یان لە خەو هەڵسانەوە بەیانیان زوو كە ئیتر تووشبوو ناتوانێ دووبارە بچێتە خەوەوە. تووشبوو هەرگیز وەكو تووشبووان بە پەستی گرفتی نییە لە سەرەتای چوونە خەوەوە.
8.هەندێك جار هەلوەسە Hallucinations بەتایبەیتی هەلوەسەی بیستن، هەندێك جاریش وەهم Dilusion.
9.نەمانی سەرنجدانی ورد و تەركیز، لەگەڵ كەمبوونەوەی توانای بیركردنەوە.
10- بیركردنەوەی بەردەوام لە مردن و خۆلەناوبرن.
11-گرفت لە كار و پیشەدا، گرفت لە خوێندندا ئەگەر تووشبوو قوتابی بێت.
12- لە منداڵاندا، لەجیاتی دڵتوندی، منداڵ دوچاری نۆرەی هەڵچوون و ناڕحەتی Agitation دەبێتەوە
Top