ئایا دەزانی بۆ نووستنێكی ئارام، لەشمان پێویستی بە تاریكییە. كەم و زیادی رووناكی خەو رێكدەخات و كاریگەری دەكاتە سەر كاتژمێری بایۆلۆژی Biological clock لەش كە میكانیزمێكی سروشتی لەشە و سووڕینەرە بۆ چالاكییە فسیۆلۆژییەكان لەسەر ئاستی رۆژانەدا. لە تاریكیدا، تۆڕەی چاو Retina سیگنال بۆ مێشك دەنێرێت بۆ دەردانی هۆرمۆنی هاندەری نووستن كە بە میلاتۆنین Melatonin ناسراوە. ئەمەش روونكراوتەوە كە هەتا رووناكیی بەهێز لەكاتی رۆژدا لەوانەیە كە كاریگەری نێگەتیڤ بكاتە خەو لەكاتی شەودا. لەكاتی نووستندا، هەموو لایتەكان خامۆش بكە و پەردەكان دابخە بۆ رێگرتن لە گەیشتنی رووناكی بە ژووری نووستنت، هەروەها هەموو گلۆپەكانی هۆل و توالێت بكوژێنەوە، لەكاتی پێویستدا لایتێكی كز بەكاربێنە بۆ ئەوەی كە پاش توالێت خەوت پچڕ پچڕ نەبێت. كە رووناكی لە ژووری نووستندا كەم دەبێتەوە، ئەوا چاوەكان هەستیارتر دەبن بە رەنگەكان بەتایبەتی رەنگی شین، بۆ نموونە شاشەی مۆبایل یان لاپتۆپ یان گڵۆپەكانی LED، بۆیە مۆبایل و سەرچاوەكانی تری لایتی كز لە شوێنێكی ئاوا دابنێ كە هەرگیز رووناكییەكەیان لەكاتی ئەلارم یان هاتنی نامە نەگاتە چاوەكان.