زیاد خواردنەوەی قاوە هۆكارێكە بۆ دەست لەرزین

زیاد خواردنەوەی قاوە هۆكارێكە بۆ دەست لەرزین
كۆنترۆلی جوولەی دەست و پەنجەكان بە شێوەیەكی سەرەكی دەكەوێتە ژێر كاریگەری كۆئەندامی دەمار و مێشك، ئینجا ماسوڵكە و ئێسكەكان. هەر گرفت و نەخۆشییەك لە مێشك و رێڕەوی دەمارەكان تا دەگاتە بچووكترین ماسوڵكەكانی دەست، دەبێتە ئەگەری دەست لەرزین. دەست لەرزین Tremor بەوە پێناسە دەكرێت كە لەكاتی جولاندنەوەی دەست یان جولاندنەوەی پەنجەكان یان لەكاتی گرتنی شتێك بە دەست و پەنجەكان، كۆنترۆلی تەواوی جوولە و گرتن دەشێوێت و دەست یان پەنجەكان بە شێویەكی زەق دەلەرزن. زیاد خواردنەوەی قاوە یان چای، بۆ نموونە زیاتر لە 6-12 كوپ قاوە لە رۆژێكدا یان وەرگرتنی كافائین بە بڕی زیاتر لە 500- 1000میللیگرام لە رۆژێكدا هۆكارە بۆ حاڵەتی ژاراویبوون بە كافائین Caffeinism كە نیشانەكانی بریتین لە: دەست لەرزین، ناڕحەتی دەروونی، دڵكوتێ، ناڕحەتی گەدە، خەوزڕان، زوو هەڵچوون و تووڕەبوون، دەست لەرزین، هەستكردن بە هیلاكی و كەم وزەیی. كافائین لە چا، قاوە، كاكاو، خواردنەوە وزەبەخشەكان، شوكولاتە و كۆلادا هەیە، بەڵام قاوە لە هەموویان زیاتر كاافتئین لەخۆدەگرێت، بۆ نموونە كوپێك قاوە نزیكەی 80 ملگم كافائینی تێدایە، كوپێك چای رەش 47 ملگم، قوتووێك خواردنەوەی وزەبەخش وەكو تایگەر یان رێد بول 66-77 ملگم، هەروەها قوتووێك كۆلا 30 ملگم كۆلا لەخۆدەگرێت.
Top