شیسوار و هەوای گەرم زیان بە قژ دەگەیەنێت

شیسوار و هەوای گەرم زیان بە قژ دەگەیەنێت
هەموو ئافرەتێك حەزدەكات كە قژی نەرم و جوان بێت، بۆ ئەم مەبەستە وشككەرەوەكانی قژ Hair dryers رۆڵێكی گرنگیان هەیە، بەڵام پێویستە ئەم راستییە بزانرێت كە رۆژانە بەكارهێنانی شیسواری گەرم یا هەر ئامێرێكی تر كە بە گەرمی زۆر بۆ وشككردنەوە یان ستایلكردن بەكاردێت زیان بە قژ دەگەیەنێت، بۆ نموونە ئەگەری شكان و وشكبوون و موخۆركە زیاد دەكات. هەرچەند شیسوار، یان ئامێری وشككەرەوە گەرمتر بێت هێندە زیانی زیاتر بە قژ دەگەیەنێت، هەروەها لەگەڵ بوونی توێشك، یان كڕێژدا هەوای وشككەرەوەی گەرم دەبێتە هۆی سووتانەوەی پێستی سەر و زیاتر هانی پەیدابوونی تفری كڕێژ دەدات. گەرمی دوژمنی سەرەكی قژە، زیانی بەرچاو بە قەد و رەگی قژ دەگەیەنێت. پلەی گەرمیی هەندێك جۆری شیسوار، یان وشككەرەوەی قژ گەلێك جار لە پلەی گەرمی كوڵانی ئاو بەرزتر دەبێت بێ ئەوەی كە دركی پێبكەیت زیانی زۆر بە قژ دەگەیەنێت.
Top