بەهای خۆراكیی كەلەرمی سوور Red cabbage دەگەڕێتەوە بۆ رێژە بەرزەكەی گروپێك لە ماددە دژئۆكسان بە ناوی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols لەگەڵ بیتا كارۆتین كە چالاكییان دژی هەوكردن و شێرپەنجە هەیە بەتایبەیتی شێرپەنجەی پرۆستات و میزڵدان و شێرپەنجەی سییەكان. هەر 100 گرام كەلەرمی سوور 30 كالۆری، 1 گرام پرۆتین، 7.8 گرام كاربۆهیدرات، 2.2 گرام ریشاڵ، 29 گرام سۆدیۆم لەخۆدەگرێت، لەگەڵ بڕی جیاواز لە ڤیتامین A، C، K، هەروەها كانزایەكانی پۆتاسیۆم، مەنگەنیز. سوودە تەندروستییەكانی كەلەرەمی سوور ئەمانەن: چالاكی دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان، چالاكی دژی هەوكردن، رێكخستنی لێدانەكانی دڵ و پەستانی خوێن و راگرتنی هاوسەنگی شلەكان بە هۆی رێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆم كە دەگاتە 243 ملگم لە هەر 100 گرامدا، رێژە بەرزەكەی مەگنسیۆم كە دەگاتە 0.24 ملگم لە هەر100 گرامدا رۆڵی هەیە بۆ میتابۆلیزمی وزە یان گۆڕینی كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری بۆ وزە، رێكخستنی هاوسەنگیی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كە ئافرەت لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەپارێزێت، پاراستنی شانەكانی ناوپۆشی گەدە و ریخۆڵە، خۆپاراستن لە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، دابەزاندنی ئاستی كۆلستیرۆلی خراپ لە خوێندا.