بوونی چەوری Fats لە خۆراكدا زۆر گرنگە بەتایبەتی چەورییەكانی ئۆمیگا3 و ئۆمیگا6 كە بۆ تەندروستییەكی باش پێویستن، بۆیە نابێت خۆراك بێ چەوری بێت. هەر دوو بڕ و جۆری چەوری لە خۆراكدا رۆڵیان هەیە لە تووشبوون و خۆپاراستن لە نەخۆشی. خۆراكی جیاواز چەوری جیاواز لەخۆدەگرن، هەندێك چەوری بۆ تەندروستی سوودبەخشن وەكو ئۆمیگا3 كە بۆ دڵ و مێشك بەسوودە، هەندێكی تر زیانبەخشن وەكو چەورییە نێوەندەكان Trans fats كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكەن. رێگایەكی ئاسان و كاریگەر بۆ برەودان بە تەندروستی بریتییە لە زیاتر خواردنی ماسی، كاكڵەكان Nuts وەكو گوێز و باوی و كازو و بندق، تۆوەكان Seeds، گۆشتی بێ چەوریی پەڵەوەر، ئەلبانی كەم چەوری. ماسی سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ چەوری ئۆمیگا3 بە شێوەی EPA و DHA، هەروەها كەتان و گوێز و زەیتی كانۆلا سەرچاوەی باشن بۆ ئۆمیگا3 لە جۆری ALA. كەسێكێ پێگەیشتووی تەندروست پێویستە كە رۆژانە تەنیا 20-35%ی وزەی رۆژانەی لە چەورییەوە وەربگرێت كە زیاتر لە جۆری ئۆمیگا 3 و چەورییە ناتێرەكان بێت لەگەڵ سنوورداركردنی چەورییە تێر و چەورییە نێوەندەكان Trans fats.