ئافرەتی دووگیان مەشقی وەرزشی پێویستە

ئافرەتی دووگیان مەشقی وەرزشی پێویستە
مەشقی وەرزشی لەكاتی دووگیانیدا سوودێكی تەندروستیی زۆری هەیە لە زۆربەی ئافرەتاندا بە مەرجێك بە چاودێریی دكتۆردا بێت بەتایبەتی بۆ هەڵبژاردنی جۆر و ماوە و كاتی ئەنجامدانی مەشقەكە بەپێی مانگەكانی دووگیانی و كێشی لەش و تەمەن و لیاقەی پێش دووگیانبوون و تێكڕای تەندروستیی ئافرەت. ئەگەر هیچ ئاڵۆزییەكی پەیوەست بە دووگیانی رێگر نەبێت، ئەوا مەشقی وەرزشی بە درێژایی مانگەكانی دووگیانی ئەم سوودانەی هەیە: بەرزكردنەوەی ئاستی وزە لەگەڵ دەردانی ماددە ئیندۆرفینەكان Endorphins لە لەشدا كە مەزاج باشتر دەكەن، كەمكردنەوەی پشت ئێشە، بەهێزكردنی ماسوولكەكانی پشت و رانەكان، كەمكردنەوەی ئەگەری قەبزی، پاراستنی جومگەكان كە بە كاریگەری هۆرمۆنەكان لەكاتی دووگیانیدا سست دەبن، یارمەتیدانی خەوێكی ئارام بە هۆی كەمكردنەوەی سترێس و نیگەرانی پەیوەست بە دووگیانی و منداڵبوون، زیادبوونی هاتووچۆی خوێن لە پێستدا كە هانی گەشبوون و جوانیی پێست دەدات، زیادكردنی ئامادەباشی بۆ منداڵبوون پاش ئەوەی كە لیاقەی دڵ و تۆنی ماسوولكەكان باشتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی كۆنترۆلكردنی هەناسە و بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتنی ئازار، خێرا گەڕانەوەی شێوەی لەش بۆ دۆخی پێش دووگیانی، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ژاراویبوونی دووگیانی و شەكرەی دووگیانی Gestational diabetes.
Top