تەندروستیت پاش تەمەنی 50 ساڵ

تەندروستیت پاش تەمەنی 50 ساڵ
ئایا هەست بەچی دەكەیت كە تەمەنت بۆتە 50 ساڵ، پێیەوە دڵخۆشیت یان دڵتەنگ؟ راستە 50 تەنیا ژمارەیەكە، بەڵام تەمەنێكە پێویستی بە پلاندانان هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پێویستی و گۆڕانە جەستەیی و دەروونییەكاندا. ئەگەرچی زۆربەی خەڵك لەم تەمەنەدا لە رووی ماڵ و خێزان و كار و پیشە جێگیربوونە، بەڵام لەوانەیە كە سەلامەتيی تەندروستی هەرگیز جێگیر نەبێت. لە 2- 3 دەیەی رابردوودا، 50 ساڵی تەمەن بە پیربوون هەژمار دەكرا، ئێستا مەسەلەكە گۆڕاوە بۆ نموونە كەسانی پاش ئەم تەمەنە وەكو دایك یان باوك زیاتر هەست بە ئارامی دەكەن سەبارەت بە بەرپرسیاریەتییەكانیان، هەورەها ئامادەباشيی تەواو بۆ ئایندە دەكەن. پاش ئەم تەمەنە پێویستە كە بایەخێكی زیاتر بە تەندروستیت بدەیت، دوژمنی هەرە گەورەی تەندروستی بریتییە لە ژیانی مۆدێرن، بۆ نموونە ئاستێكی بەرزی سترێس، ستایلێكی ژیانی نائاكتیڤ، كێشی زیاد و قەڵەوی..تاد. ئەمانە رێگا خۆش دەكەن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشيی گلاندی دەرەقی، نەخۆشییە درێژخایەنەكان. پاش تەمەنی 50 ساڵی پەیڕەوی ئەو خاڵانە بكە: بەسەركردنەوەی تەندروستی لە لایەن دكتۆر بە شێوەیەكی وەرزی، مەشقی وەرزشی بەردەوام، خۆراكی هاوسەنگ و گونجاو لەگەڵ تەمەندا، مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ سترێسدا، هەواگۆڕی.
Top