خۆراك بۆ بینای ماسوولكەكان

خۆراك بۆ بینای ماسوولكەكان
ئەو خۆراكانەی كە گرنگن بۆ بینا و گەشەی ماسوولكە بریتین لە: تۆوی گوڵەبەڕۆژە كە پرۆتین بە رێژەی 25 گرام لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت، ماسیی ماكارێل كە بە پرۆتین و ئۆمیگا3 دەوڵەمەندە، ئەناناس كە بەتایبەتی بۆ كاتەكانی پاش وەرزشكردن سوودبەخشە، بەرهەمەكانی پاقلەی سۆیا كە دەوڵەمەندن بە پرۆتینی تەواو، زەیتی زەیتوون كە رۆڵی هەیە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكە و پاراستنی جومگەكان، برۆكۆلی Broccoli كە سۆلفەر و ڤیتامین C لەخۆدەگرێت، هێلكە كە رێژەیەكی بەرزی پرۆتین لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڤیتامین D كە گرنگی هەیە بۆ تەندروستی ماسوڵكەكان، قاوە بەوەی كە ماددەی كافائینی تێدایە و بەرگەگرتنی ماسوولكەكان زیاتر دەكات و ئازار كەم دەكاتەوە، زەردەچوو یان كوركم Tumeric یارمەتی گەشە و چاكبوونەوەی ماسوڵكەكان دەدات، شیری تەواوی ئۆرگانیك هەتا ئەگەر بە چەوری تەواوەوە بێت Full-fat بۆ دابینكردنی وزەی تەواو بۆ ماسوولكە، زەنجەبیل Ginger، گۆشتی سووری ئۆرگانیك Organic beef واتە ئاژەڵەكە بە لەوەڕی سروشتی بەخێوكرابێت نەك بە ئالیكی دەستكرد بۆ دابینكردنی بڕێكی باشی پرۆتین و كانزای ئاسن، ماستی سروشتی بۆ زیادكردنی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵە كە یامەرتی هەرسكردنی پرۆتین دەدات، جەرجیر Watercress كە بە ئاسن و ڤیتامین C دەوڵەمەندە، تەحینی Tahini كە رێژەیەكی بەرزی زینك لەخۆدەگرێت كە گرنگی هەیە بۆ دروستبوونی پرۆتین و گەشەی خانەكان، كیوی Kiwi كە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، خەیار كە سیلیكۆنی تێدایە و گرنگە بۆ شانە بەستەرەكان، باوی، بیبەری سوور، سپێناغ كە هێز و توانای بەرگەگرتنی ماسوولكە زیاتر دەكات، شیرەی گێلاس كە ئازاری ماسوولكە كەم دەكاتەوە.
Top