گرفت لە دابەزاندنی كێشدا

گرفت لە دابەزاندنی كێشدا
مەسەلەی دابەزاندنی كێشی لەش بایەخی تەندروستی زۆری هەیە بە مەبەستی خۆپاراستن لەو نەخۆشییانەی كە پەیوەستن بە كێش زیاد و قەڵەوییەوە بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك، نەخۆشیی شەكرە. ئەوەی تێبینی دەكرێت ئەوەیە كە گەلێك كەس بە مەبەستی دابەزاندنی كێش رێگای نازانستییانە بە بێ چاودێریی دكتۆر دەگرنە بەر كە لە ئەنجامی كۆتاییدا یان كێشی لەشیان وەكو خۆی لێدێتەوە یان لە خاڵی دەستپێكردن زیاتر دەبێت، بۆیە ئەوە گرنگە بیزانین كە مادام مەسەلەكە پەیوەندی بە تەندروستییەوە هەیە و دكتۆر تاكە كەسی تایبەتمەندە بە تەندروستی، پێویستە كە تەنیا لەژێر چاودێریی دكتۆر بەرنامەی دابەزاندنی كێش ئەنجام بدرێت بەتایبەتی لە هەندێك حاڵەتدا كە دابەزادنی كێش زەحمەت دەبێت. هۆكارەكانی فەشەل بریتین لە: ورەی لاواز و نەبوونی توانا بۆ بەردەوامبوون لەسەر بەرنامەی كۆنترۆڵكردنی كێش، پەیڕەوكردنی رێگای نازانستی وەكو ریجیمی هەڵە و مەشقی وەرزشی هەڵە، بەكارهێنانی دەرمانی كپكردنی ئارەزووی خواردن یان دەرمانی گیایی و كرێم و قایشی لەرینەوە، ساونە ..تاد. هەندێك جاریش هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ گرفت لە گلاندی دەرەقیت بە شێوەی سستبوونی گلاندەكە Hypothyroidism. پێشبینی ناواقعی Unrealistic expectations سەبارەت بە كێشی لەش.
Top