راهاتن لەسەر خواردنەوەی قاوە مەترسی نییە

راهاتن لەسەر خواردنەوەی قاوە مەترسی نییە
پێشان وای بۆ دەچوون كە زیاد خواردنەوەی قاوە پەیوەندیی هەیە بە تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنكریاسەوە، ئەمەش لەبەر ئەوە بوو كە زۆربەی راهاتووان لەسەر قاوە جگەرەكێشی قورس بوون و لەگەڵ هەر كوپێك قاوە 1-2 جگەرەیان دەكێشا، پاشان لە لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە جگەرە هۆكارە نەك قاوە. ئێستا، زۆربەمان بە سوودەكانی قاوە ئاشناین، بۆ نموونە یارمەتی توانای مێشك لە تەركیز وبیركردنەوە دەدات، ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆری شێرپەنجە كەم دەكاتەوە، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی پاركینسۆن و ئەلزهایمەر، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم تا رادەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە، خوێنبەرەكانی دڵ لە نەخۆشی رەقبوون دەپارێزێت. گەلێك لەو كەسانەی كە رۆژانە چەندین كوپ قاوە دەخۆنەوە دوچاری نیگەران دەبن نەبادا زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت. بەگشتی مەسەلەكە پێویست بە نیگەرانی ناكات، بەڵام هەوڵ بدە كە رۆژانە لە 3 كوپی گەورە قاوە زیاتر نەخۆیتەوە. ئەگەرچی قاوە دەبێتە هۆی دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ بەشی خوارەوەی سوورێنچك، هەروەها دڵەكوتێ لە هەندێك كەسدا، لەكاتی راهاتنیشدا لەپاش وازهێنان لە قاوە تووشبوو دوچاری سەرئێشە دەبێتەوە، بەڵام بەگشتی راهاتن لەسەر خواردنەوەی قاوە Coffee addiction سەلامەتە و مەترسی بۆ تەندروستی نییە.
Top