ئایا وەرزشوانان پێویستیان بە خۆراكی جۆراوجۆر هەیە؟

ئایا وەرزشوانان پێویستیان بە خۆراكی جۆراوجۆر هەیە؟
پێویستە كە خۆراكی وەرزشوان Sports Nutrition جۆراوجۆر بێت و بڕی تەواو لە وزە، ڤیتامینە گرنگەكان، كانزایەكان، پرۆتین لەگەڵ بڕی تەواوی ئاو. وەرزشوانان Athletes پێویستییان بە چەندین ماددەی خۆراكی زیاترە لە كەسانی ئاسایی، بۆ نموونە پێویستی بە وزە و شلەمەنییەكان و ماددە خۆراكییە سەرەكییەكانی دیكەی وەكو كاربۆهیدرات، پرۆتین، هەروەها ڤیتامین و كانزایەكان زیاد دەكات. بۆ هێشتنەوەی یان زیادكردنی جەستەڕێكی وەرزشوانان، وا باشە كە رێژەی ماددە خۆراكییە بنەڕەتییەكان لە خۆراكی رۆژانەدا بەم شێوەیە بێت: 55-60% كاربۆهیدرات، پتر لە 30% چەوری، 10-15% پرۆتین. پێویستی تەواوی وزە بۆ وەرزشوانان دەگۆڕێت بە گوێرەی تەمەن، قەبارەی لەش، هەروەها جۆری وەرزش و پرۆگرامی مەشقكردن، بۆ نموونە لەوانەیە كە پێویستی وەرزشوان بە وزە لە رۆژێكدا 1000- 1500 كالۆری زیاتر بێت لە كەسێكی ئاسایی. زۆربەی وەرزشوانان لەگەڵ پەیڕەوكردنی ئەم زانییارانە سەبارەت بە خۆراك پێویستییان بە یاریدەدەری ڤیتامین و كانزایەكان یان ماڵتی ڤیتامین Multivitamins نابێت تەنیا لە چەند حاڵەتێكی تایبەت نەبێت، بۆ نموونە ئەگەر وەرزشوانێك تەنیا پەیڕەوی خۆراكی رووەكی بكات یان هەرگیز شیر و بەرهەمەكانی شیر نەخوات.
Top