بەهای خــــــــــــــــــۆراكی بیبەر

بەهای خــــــــــــــــــۆراكی بیبەر
لەچەندین توێژینەوەدا هاتووە كە بیبەری شیرین Sweet Pepeprs و بیبەری تیژ Hot peppers چالاكی دژی شێرپەنجەیان هەیە. بیبەری سوور سەرچاوەیە بۆ ماددە دژەئۆكسانی لایكۆپێن Lycopene كە لەش لەتووشبوون بەچەندین جۆری شێرپەنجە دەپارێزێت بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی ملی منداڵدان. یەك دانە بیبەری سوور یان زەرد یان نارنجی بەقەد 3 ئەوەندەی پێویستی ڕۆژانە لەڤیتامین C بۆ لەش دابین دەكات. بیبەرەكان بەتایبەتی بیبەری نارنجی ماددەی زیازانتین Zeaxanthin لەخۆدەگرن، ئەو ئاوێتەیەی كە چاو لەتووشبوون بەئاوی سپی و گۆڕانەكانی پەیوەست بەتەمەن دەپارێزێت. بیبەرەكان بیتا كارۆتین Beta-carotene و ڤیتامین B6 و ترشی فۆلیك لەخۆدەگرن كە سوودیان هەیە بۆ نەخۆشی شەكرە و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان، هەروەها ئاستی ماددەی هۆمۆسیستین دادەبەزێنن لەوكاتەی كە ئاستی بەرزی ئەم ماددەیە زیان بەخوێنبەركان دەگەیەنێت و ئەگەری نەخۆشی خوێنبەرەكانی دڵ و جەڵتە زیاد دەكات. لەلایەكی تریشەوە بیبەر بەڕێژە باشەكەی ڕیشاڵ ڕۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی بەرزی كۆلیستیرۆلی خوێن كە هۆكارێكی تری بەهێزە لەپاڵ تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و جەڵتەی مێشك. هەروەها بیبەرەكان بەسوودن بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن.
Top