خراپییەكانی جگەرە لە ئافرەتی دووگیاندا

خراپییەكانی جگەرە لە ئافرەتی دووگیاندا
دوكەڵی جگەرە نزیكەی 2000-4000 ماددەی كیمیایی لەخۆدەگرێت كە زیانبەخشترینیان بریتین لەنیكۆتین Nicotine و یەكەم ئۆكسیدی كاربۆنCO و قەتران Tar. ئەمە سەلمێنراوە كە پێكهاتەكانی تووتن لەچەندین لاوە زیان بەدووگیانی دەگەیەنن واتە نە دایك و نە كۆرپە بەدەر نین لەزیانەكانی جگەرەكێشان كە بریتین لە: كزبوونی هەناسە لەكۆرپەدا لەگەڵ زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و كەمبوونەوەی جووڵەی كۆرپە، كەمبوونی كێشی كۆرپە لەكاتی لەدایكبووندا كە لەوانەیە كەمتر بێت لە2،5 كیلۆگرام، ئەگەری لەبارچوونی كۆرپە پێش هەفتەی 28ـەمی دووگیانی كە ڕێژەكەی دەگاتە 22،5%، ئەگەری ناكامبوونی كۆرپە Premature یان بوونی پێش تەواوكردنی ماوەی تەواوی دووگیانی بەڕێژەی 37،4%، ئەگەری دواكەوتنی گەشەی كۆرپە و كەمبوونەوەی تواناكانی مێشك لەپاشەڕۆژدا لەبەر كەم گەیشتنی ئۆكسجین و كاریگەری گازی یەكەم ئۆكسیدی كاربۆن، ئەگەری ڕوودانی سەقەتی زگماكی پتر لەڕێژەی 2-3% كە لەدووگیانی ئاسایی بێ جگەرەكێشاندا بەدی دەكرێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی دایك كە ئەمەش بەچەندین ڕێگا زیان بەدایك و كۆرپە دەگەیەنێت، بۆ نموونە لەوانەیە كە كاریگەرییەكی نێگەتیڤ بكاتە سەر گەشەی ئاسایی بەدەنی گەشەی مێشكی كۆرپە.
Top