بەها بەرزەكەی هەنجیر Figs زیاتر لەوەدایە كە ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت لەگەڵ شەكری سروشتی بەشێوەی فركتۆز Fructose كە بەشەكری میوە ناسراوە، هەروەها كانزاكانی كالسیۆم، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، كۆپەر. ڕیشاڵی ڕووەكی تۆن و باڵانسی گرژبوونەوە و خاوبوونەوەی ڕیخۆڵە ڕێكدەخات، هەنجیریش لەبەر ئەو بڕەی باشەی ڕیشاڵ سوودی بۆ كۆئەندامی هەرس هەیە. جگە لەمە، ڕێژە بەرزەكەی پۆتاسیۆمی هەنجیر كە لە هەموو میوەكانی تر پترە، یارمەتی كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن دەدات. هەنجیر چڕی ئێسكەكان باشتر دەكات و لەپوكانەوە دەیانپارێزێت. ڕۆژانە خواردنی سێ هەنجیر یان پتر ئەگەری لاوازی چاوەكان كە پەیوەستە بەتەمەن بەڕێژەی 36% كەم دەكاتەوە. هەروەها هەنجیر كۆئەندامی دڵ و سووڕان لەنەخۆشی دەپارێزێت بەوەی كە ئاستی چەوری گلیسریدە سیانییەكان Trigelysrides دادەبەزێنێت. هەنجیر گرنگییەكی تریشی هەیە بۆ پاراستنی ئافرەتان لەشێرپەنجەی مەمك لەپاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیان Menopause.