هۆكارەكانی سترێس

هۆكارەكانی سترێس
سترێس Stress یان كفتی و شەكەتی دەروونی بریتییە لە دوا خاڵ یان خاڵی كۆتایی پاش چەند هۆكارێك و بزوێنەرێكی ناخۆشی دەرەكی یان ناوەكی (ناوەوەی لەش). گرنگترین هۆیەكانی كفتی بریتین لە: خۆكارە دەروونییەكان وەكو هۆكاری جوگۆافی و گۆڕینی شوێن و هەستكردن بە غەریبی (نۆستالگیا Nostalgia)، شەكەتی پاش كارەسات PTSD بۆ نموونە لەپاش كارەساتێكی سروشتی وەكو لافاو و بوومەلەرزە و شەڕ، هۆكاری ماددی و سامان وەكو نەداری و ئیفلاسبوون یان قەرزداری، هۆكارە كەسی و تایبەتەكان Private، هۆكارە خێزانی و هۆكارە كۆمەڵاتییەكان. هۆكارە فیزیكییەكانی سترێس بریتین لە: كەش و دەوروبەری گەرم، بەرزبوونەوەی رێژەی شێداری دەوروبەر، غەڵبەغەڵب و ژاوەژاو Noise، قەرەباڵغی، بوونی نەخۆشی جەستەیی بەتایبەتی نەخۆشییە درێژخایەنەكان و ئایدز و شێرپەنجە. كەواتە كفتی پەیوەندی بە زۆر هۆكارەوە هەیە و مرۆڤ دەبێ بە ویستی بەهێز و پتەوەوە بەرەنگاری هەموو قەیرانە دەروونی و كۆمەڵایەتییەكان بوەستێ و بەسەر كفتیدا زاڵ بێت ئەگینا كفتی گرفتی لە تەندروستی جەستەییدا پەیدا دەكات. سترێس ئەگەر چارەسەرنەكرێت دەبێتە هۆی هەستكردن بە هیلاكی هزری و هیلاكی بەدەنی، لەش داهزران، بێ تاقەتی، بێ وزەیی. لەوانەیە كە سترێس ببێتە ئەگەری هەر نیشانەیەك لە لەشدا. سترێس توندی هەر ئازارێك لە لەشدا سەختتر دەكات، گەلێك جار دەبێتە هۆی پەیدابوونی چەند كولبوونێك لە دوازدەگرێدا Stress ulcers، هەروەها بەزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرجەستەبوونی نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن، هەستكردن بە بوونی نەخۆشییەكی ترسناكی وەكو نەخۆشی دڵ یان شێرپەنجە. سترێس لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری كەمی خەو یان هەستكردن بە بارگرانی كار و پیشە هەر چەند سادەش بن.
Top