کاتی خەملێنراو بۆ کۆتاھاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیەنرا

کاتی خەملێنراو بۆ کۆتاھاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیەنرا
گەورە زانا وڕاوێژگاری حکومەتی چینی زۆنگ نانشان ڕایگەیاند کەوا پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی یۆلیۆ - حەوتی- ئەم ساڵ ڤایرۆسی نوێ کۆڕۆنا لەجیھاندا کۆتایی بێت بەمەرجێک ووڵاتان وەکو چین مامەڵەی لەگەڵ بکەن ئەگینا ئەگەری زۆر ھەیە درێژە ببات .
ئەمەشیان ئەگەر ھاتوو لەو ماوەیەکی نزیکدا ڤاکسینی بۆ نەدۆزرێتەوە .
زۆنگ نانشان تەمەن ٨٣ ساڵ زانایەکی گەورە وپڕ ئەزموونە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ساڕس وئێستاش ڕاوێژکارێکی حکومەتی چینیە .
Top