بۆیەكردنی برۆ

بۆیەكردنی برۆ
مۆدێكی تازەی بواری ماكیاژ و جوانكاری بۆیەكردنی برۆیە، كە زۆربەی خانمان بۆئەوەی رەنگی برۆیان لەگەڵ قژ و روخساریان نزیك بێت، بۆیە، یان رەنگی دەكەن، ئەو كەسانەشی كە رەنگی برۆی خۆیان بە دڵ نییە، پەنا دەبەنە بەر رەنگێكی دیكەی دەستكرد تا برۆكانیانی پێ رەنگ دەكەن. رەنگكردنی برۆ چەندین تێڕوانینی لەسەرە، سەرەتا دەگوترا كە بۆیەكردنی برۆ زیانی هەیە، بەڵام دواتر بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ورد دەركەوت كە پێستی ژێر برۆكان بەهێزن و بە كاریگەریی بۆیە تێك ناچن، هەندێ لە خانمانیش بۆئەوەی برۆیان ئەستوور و پان دەركەوێت، بۆیەی برۆ بەكار دەهێنن، ئەوەش هەنگاوێكی جوانكاری و درووستە، تەنیا ئەوە نەبێت كە پێویستە بزانیت ئەو جۆرە بۆیەیە كە بەكاری دەهێنیت، لەگەڵ پێستت گونجاوە، یان هەستەوەریی نابێت و كاریگەریی خراپ دروست ناكات؟، بۆ ئەو حاڵەتە پێویستە بۆیەی چاك بەكار بهێنرێت، كە زۆرترین ماوە بمێنێتەوە و رەنگەكەشی تێك نەچێت، بەم شێوەیە بۆیەكردنی برۆ زیانی نییە و لە بواری ماكیاژ و جوانكاریدا مۆدێكی نایابە و لەگەڵ رەنگی قژ و ماكیاژ هاوڕەنگ و هاوشێوە بن.
Top