ملوانكەی درێژ مۆدی ساڵی تازەیە

ملوانكەی درێژ مۆدی ساڵی تازەیە
لەگەڵ هاتنی بەرهەمەكانی جوانكاری وخشڵ و ئێكسسوارەكان لە ساڵی تازەی (2020)دا، چەندین مۆدی جۆراوجۆر لە ئێكسسوارەكان چوونە لوتكە و بەشێكی دیكەش دابەزینە خوارەوە، ئەوانەی لە لوتكە مانەوە بریتین لە: ملوانكەی درێژ، كە ساڵانێكە لوتكەی گرتووە و بەهۆی ئەو شێوازە سەرنجڕاكێشەی كە هەیەتی، لە لوتكەدا دەمێنێتەوە و ریزبەندەكەی بەرنادات، لە مۆدە تازەكانی ملوانكەی درێژدا هاتووە كە پێویستە زنجیرەكەی باریك و شل بێت، تا بە جوانی لەسەر مل دابنیشێت، لەگەڵ بوونی نەخشێك لەسەر سەری ملوانكەكە، كە زۆر گەورە نەبێت و بچووكیش نەبێت كە دەرنەكەوێت. مۆدێكی دیكە ملوانكەی شێوە ملپێچە، كە پان و بەشێكی زۆر مل دادەپۆشێت. مۆدێكی دیكەش بریتییە لە ملوانكەی شێوە سرووشت، كە نەخشی سەری ملوانكەكە گوزارشت لە دیمەنەكانی سرووشت و دار و شاخ و ئاسمان و ئەستێرە و گوڵ دەكات.
Top