تەماتەیەكی یەک کیلۆگرامی بەرھەم دێت

تەماتەیەكی یەک کیلۆگرامی بەرھەم دێت
جووتیارێکی خەڵکی شاری باروقی سەر بە پارێزگای ورمێ، تەماتەی یەک کیلۆگرامی بەرھەم ھێناوە.
بە پێی زانیاری ماڵپەڕەکانی ورمێ، جووتیارێک بە ناوی (سەعید باروقی) لە 500 مەتر زەوی کشتوکاڵیدا، توانیویەتی تەماتەی یەک کیلۆگرامی بەرھەم بێنێت.
ئەوەی جێی سەرنجە سەرجەم ئەو تەماتانەی بەرھەم ھاتوون، کێشیان یەک کیلۆگرام، یان زیاتر بووە، بە گوتەی ئەو جووتیارە جۆری خاکەکە و شێوەی ئاودانیان ڕۆڵی سەرەکییان لە گەورەبوونی ئەو تەماتانەدا بینیوە.
شاری باروق دەکەوێتە باشووری پارێزگای ورمێ و بە ھۆی ھەڵکەوتەی جوگرافی و بوونی سەرچاوەی ئاوی باش و زەویی بەپیت، بەرھەمی کشتوکاڵی باشی ھەیە.



باسنیوز
Top