جوانترین عەباكانی بەهار كە بە گوڵ ڕازێندراونەتەوە
لە وەرزی بەهاردا، ئافرەتان بەدوای عەبایەكی مێینەدا دەگەڕێن كە نەخشی زیندووی وەك گوڵ و ڕووەكی هەبێت، یان بە گوڵی ڕەنگاوڕەنگ چنرا بێت. هەروەها گرنگی بە قوماشی باش دەدرێت، كە نەبێتە هۆی ئارەقكردنەوە و جووڵەی تێدا ئاسان بێت، بۆ ئەوەی بۆ بۆنە جیاوازەكان گونجاو بێت.
عەبای نەخشی گوڵ: عەبای براندی (Bambah) هەڵبژێرە، كە بە تەكنیكی ئۆمبری (تێكەڵبوونی ڕەنگەكان) بە ڕەنگی پەمەیی و زەیتی دروست كراوە، گوڵە ڕەنگاوڕەنگەكان بە شێوەیەكی كاڵ لەسەر عەباكە دەردەكەون، كە یەخەكەی بە شێوەی (V)یە.
عەبای زەردی كرێمی: عەبایەكی زەردی كرێمی هەڵبژێرە كە نەخشی گوڵی گەورەی ڕەنگاوڕەنگی تێدایە، لەگەڵ لەچكێكی شیفۆنی زەردی كرێمیی درێژ. دەتوانیت سەندەلی ڕەنگی خەردەلی، یان پێڵاوی ڕەنگی شوكولاتەی لەگەڵدا لەپێ بكەیت.
عەبا بە گوڵی مەخمەڵی: بۆ حەزكەرانی دەركەوتنی گەرم، عەبایەكی كراوەی ڕەنگی خۆڵەمێشی كاڵ هەڵبژێرە كە گوڵی مەخمەڵی قاوەیی و سەوزی تێدایە. دەتوانیت سەندەلی زیوینی پاژنەبەرز و جانتایەكی دەستیی سەتەنی ڕەنگ پێست (Nude) بەكار بهێنیت.
