ئامۆژگاری بۆ لادانی بۆنی بۆیەی تەختە بە ئاسانی

ئامۆژگاری بۆ لادانی بۆنی بۆیەی تەختە بە ئاسانی

خەڵوز: خەڵوز بۆنە ناخۆشەكانی ناو ماڵ هەڵدەمژێت، خەڵوزی هاڕاو لەو ژوورەدا دابنێ كە بۆیەی تێدا دەكرێت، ئەمە بۆنە خنكێنەرەكە كەم دەكاتەوە.

سۆدەی نان: چەند قاپێكی بچووك پڕ بكە لە سۆدەی نان و لەو ژوورەی كە كەلوپەلەكەی تێدا بۆیە دەكرێت، دایبنێ، با شەو تا بەیانی بمێنێتەوە بۆ هەڵمژینی بۆنی بۆیەكە.

پیاز: پیاز بۆنێكی تیژی هەیە، بەڵام لە لادانی بۆنی بۆیەدا كاریگەرە. دوو پیاز قاش بكە و لە چەند قاپێكی جیاوازدا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك دایانبنێ.

ئاو و لیمۆ: یەكێك لە ڕێگە هەرە كاریگەرەكان ئەوەیە كە دەفرێك پڕ بكەیت لە ئاو و چەند لەتە لیمۆیەكی تێ بكەیت، كەمێك خوێی بەسەردا بپڕژێنە و شەو تا بەیانی لە ژوورەكەدا بیهێڵەرەوە. بەیانی بۆنە ژەهراوییەكە نامێنێت.

مۆم: داگیرساندنی مۆم لە ناو دەفرێكی پڕ لە ئاودا بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك، یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە كاریگەرییە ژەهراوییەكانی بۆنی بۆیە و كەمكردنەوەی بۆنە بەهێزەكەی.

 

Top