خشڵی بەهار بۆ درەوشانەوەیەكی جوانی سرووشتی
لەم وەرزەدا ئەو زێڕ و خشڵانەی كە لە توخمەكانی سرووشتەوە وەرگیراون، دەگەڕێنەوە بۆ پێشەوەی دیمەنەكان، كە لێوانلێون لە مێینەیی.
بازنەی ڤان كلیف ئاند ئارپڵز: ڕۆحی بەهار بە هەموو وردەكارییە ناسكەكانییەوە، كە تێیدا پەپوولەكان بە ڕەنگە زیندووەكانیانەوە لەسەر مەچەك سەمای ژیان دەكەن. ئەم دیزاینە بە بەردی لازورد و عەقیق بە پلە ڕەنگەكانی شین و سەوز ڕازێندراوەتەوە.
ئەنگوستیلەی «لەبیرم مەكە»: ئەم ئەنگوستیلەیە لە پلاتینی خاوێن دروست كراوە، كە سپێتییە تاقانەكەی ڕەنگی بەردە گرانبەها بەهارییەكان دەردەخات. پەڕەی گوڵەكان لە شەش بەردی یاقووتی پەمەیی شێوە هەرمی پێك هاتوون، كە ڕەنگێكی پەمەیی خەیاڵی و ڕۆمانسی بە ئەنگوستیلەكە دەبەخشن، لە ناوەندی گوڵەكەشدا ئەڵماسێكی خڕ جێگیر كراوە.
گوارەی ئەڵماس كە لە چڵەپۆپی دارەوە وەرگیراوە: ئەم گوارەیە جوانیی سرووشتی سەوز بەرجەستە دەكات، دیزاینەكەی لە چڵ و گەڵای درەوشاوەی دارەكانەوە وەرگیراوە. بە بەردی زمروودی بڕدراو بە شێوازێكی شیك دەدرەوشێتەوە، كە كۆمەڵێك ئەڵماس بە شێوەی جیاواز دەوریان داوە، بۆ ئەوەی قووڵی و سەرنجڕاكێشیی ڕەنگە سەوزەكە زیاتر بكەن.
