ڕێگەی ئاسان بۆ دروستكردنی پاككەرەوەی شووشە لە ماڵەوە

ڕێگەی ئاسان بۆ دروستكردنی پاككەرەوەی شووشە لە ماڵەوە

سركە و شلەی قاپشۆردن: تێكەڵەی سركە و شلەی قاپشۆردن جێگرەوەیەكی بێ زیانە و بێ كیمیاییە بۆ پاككەرەوە ئاساییەكانی شووشە. ئەم تێكەڵەیە بۆ چەندین جۆری شووشە وەك پەنجەرە و دەرگا بە باشی كار دەكات.

شێوازی ئامادەكردن:

بتڵێكی سپرا (ڕشێنەر)ی خاوێن و بەتاڵ بهێنە، نیو كەوچكی چا شلەی قاپشۆردن و چارەكە كوپێك سركەی سپیی تێبكە.

پاشان تێكەڵەكە بە زیادكردنی دوو كوپ ئاو ڕوون بكەرەوە. سەرقاپی بتڵەكە بە توندی دابخە و بە باشی ڕایوەشێنە، بەمەش ئامادە دەبێت بۆ پاككردنەوە، دوای پرژاندن بە بەكارهێنانی قوماشێكی مایكرۆفایبەر. شووشەكە بسڕەوە.

ئەگەر بۆنی سركەكەت بەدڵ نەبوو، دەتوانیت ١٠تا١٥ دڵۆپ لە ڕۆنی بۆنخۆش (Essential Oil)ی تێ بكەیت.

دڵنیابە لە هەڵگرتنی تێكەڵەكە لە بتڵێكی تونددا كە هەوا نەكێشێت. سركە ڕێژەیەكی بەرزی لە «ئەسیتیك ئەسید» تێدایە، ئەمەش وای لێ دەكات كە ببێتە پێكهاتەیەكی نایاب بۆ پاككەرەوەكانی ماڵەوە.

 

Top