سوودەكانی توێكڵی هێلكە و بەكارهێنانی
توێكڵی هێلكە لە پاككردنەوەی ماڵدا زۆر كاریگەرە:
١- پاككردنەوەی كەرەستەكانی چێشتخانە: توێكڵی هێلكە زۆر گونجاوە بۆ پاككردنەوەی ئەو دەفرانەی كە پیسی و پەڵەیان پێوە نووساوە و بە ئاسانی لاناچێت. توێكڵەكان ورد بكە و زیادی بكە بۆ گیراوەی شوشتن و دەست بكە بە سڕینی دەفرەكان.
٢- لادانی بۆنی پەرداخ و تەرمۆزە: تێكەڵەیەك لە هاڕاوەی توێكڵی هێلكە و ئاو شەو تا بەیانی لە ناو تەرمۆزە یان پەرداخەكەدا دابنێ، پاشان بشڵەقێنە؛ بۆنە ناخۆشەكە دەستبەجێ نامێنێت.
توێكڵی هێلكە لە باخچەی ماڵەوەدا:
٣- پەین بۆ ڕووەكەكان: توێكڵی هێلكە دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم، وردكردن و هاڕینی ئەم توێكڵانە و تێكەڵكردنیان لەگەڵ خاكی باخچەدا، یارمەتی بەهێزكردنی ئەم كانزا سەرەكییە دەدات لە خاكەكەدا.
٤-خۆراكی باڵندەكان: سەرچاوەكانی بەخێوكردنی باڵندە ئامۆژگاری دەكەن كە توێكڵی هێلكەی هاڕاوی برژاو، وەك تەواكەری خۆراكی بدرێتە باڵندە ماڵییەكان، بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات لە دروستكردنی توێكڵی هێلكەكانیان و بەهێزكردنی ئێسكیاندا.
