رێكخستنی دەستبەندی كراوە لەگەڵ عەباكاندا كە بە ئەڵماس و بەردی گرانبەها نەخشێندراون

رێكخستنی دەستبەندی كراوە لەگەڵ عەباكاندا كە بە ئەڵماس و بەردی گرانبەها نەخشێندراون

دەستبەندی «سیرپان بوهیم» لە براندی بوچرۆن: ئەم دەستبەندە لە ئەڵقەیەكی چنراوی زێڕی زەرد دروست كراوە، هەر لایەكی بە سێ نەخشی شێوە دڵۆپە كۆتایی دێت، كە قەبارەكانیان جیاوازە. ئەم دەستبەندە بە ئاسانی بە دەوری مەچەكدا دەپێچرێتەوە، چونكە كەمێك نەرمە و قوفڵی نییە، ئەمەش وای لێ دەكات نموونەیی بێت بۆ پۆشین لەسەر قۆڵی عەبا، یان كراسی قۆڵ درێژ.

دەستبەندەی «ئۆفێلیا» لە براندی یۆكۆ لۆندۆن: ئەم دەستبەندە لە زێڕی پەمەیی عەیار١٨ دروست كراوە و مروارییەكی دەریای باشووری ئوسترالیای پێوەیە.

دەستبەندەی فریفۆڵ (Frivole) لە براندی ڤان كلیف: ئەم دەستبەندە كراوەیە لە زێڕی زەرد دروست كراوە و ٧ گوڵی تێدایە، كە پەڕەكانیان بە شێوەی دڵە و لە ناوەندی هەر یەكێكیاندا ئەڵماسێك جێگیر كراوە.

دەستبەندی «پێتڵز» لە براندی فێری فیرێنزی: خاوەنی دیزاینێكی بێوێنەیە كە پەڕەی گوڵی زێڕینی تێدا دەردەكەوێت بە تێكەڵەیەكی سەرنجڕاكێش لە نێوان ئەڵماسی سپی و ئەڵماسی قاوەیی كاڵ. ئەم دەستبەندە بە وردی مەچەك لەباوەش دەگرێت و بەهۆی دیزاینە سێ ڕەهەندییەكەیەوە بە لە دەركەوتنتدا دەدرەوشێتەوە.

Top