شاری (1000) پەنجەرە

شاری (1000) پەنجەرە
پسپۆڕانی زانست دەڵێن: واباشە بەیانیان پەنجەرەكانتان بە رووی تیشكی هەتاودا بكەنەوە، تا هەندێ لە تیشكی خۆر بێتە ناو ماڵەكان و ببێتە وزەیەكی دژە بەكتیریا و ڤایرۆس، ئەو بیرۆكەیە لە شارێكی وڵاتی ئەلبانیا سوودی لێی وەرگیراوە و كە شارێكی بچووكەو نزیكەی (1000) پەنجەرە لە خانووە بچووكەكانیدا هەن، ئەو شارە ناوی (بیرات)ـە و دەكەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی ئەلبانیا، شێوە و رواڵەتی ئەندازەیی ئەو شارە پڕاوپڕە لە پەنجەرەی جۆراوجۆر، كە لە دواترین ئاماردا، زیاتر لە (1000) پەنجەرەیان لەنێو ئەو شارەدێیە بچووكەدا ژماردووە، رووبەری ئەو شارە دەگاتە (6) كیلۆمەتر دووجا، هەروەها نزیكەی (70) ماڵی تێدایە، ئەوەی سەیرە هەر ژوورێك رەنگە (4) تا (5) پەنجەرەی تێدا بێت. مێژووی ئەو شارە بۆ سەدەی (13)هەم دەگەڕێتەوە، تا ئێستاش پارێزگاریان لە نەریتی هەبوونی ئەو هەموو پەنجەرەیە كردووە.
Top