هەندێ خەونی ناخۆش هەن، كە تیایدا، هەست دەكەیت ون بووی و كەسیش نییە هانای بۆ ببەیت و كەسیشت لێ دیار نابێ، خەونێكی ناخۆشە و بەسەر زۆربەماندا هاتووە. با بزانین ون بوون مانای چییە لە خەودا ! ئەو كەسەی هەست بكات ون بووە لە خەودا، مانای وایە بەختی نییە، هەروەها ئەگەر كارێك بكات، بۆی نابێت و سەر ناگرێت، ئەگەر لە خەودا بە دوای كەسێكی ون بوودا دەگەڕێیت، مانای ئەوەیە پێویستیت بە كەسێكە كە لێت نزیك بێت، بەڵام تا ئێستا نەتدۆزیوەتەوە. ون بوون لە خەودا لە نێو تاریكدا، واتە بەرەو كێشە و گرفت رێگە دەگرێ، ئەگەر شوێنەكە رووناك بێت، مانای وایە ئەو كارەی لەم ماوەیەدا دەیكەیت بۆت نابێت.