ئەمەریكا سزاكانی بۆسەر روسیا دوادەخات
ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی یاسا و بە تۆمەتی دەستتێوردانی روسیا لە كاروباری هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی 2016 ی ئەمەریكادا سزا بەسەر روسیادا سەپێنراوە.
لەوبارەیەوە هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، "كۆنگرێسمان لەوە ئاگادار كردەوە، كە ئەو رێكارە یاساییانەو لایەنە جێبەجێكاریەكانی دەبێتە هۆی خراپكردنی بازاڕگەری هێزی بەرگری روسیا".
لەبەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا، ئاماژە بە رێژەی زیانبەركەوتووانی بازاڕگەری هێزی بەرگری روسیا كردووەو دەڵێت، "لە كاتی جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكانەوە، مەزەندەی ئەوەمان كردوە كە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتانی جیهان دەست بەرداربوونی خۆیان لە چەندین بلیۆن دۆلاری كڕین و فرۆشی بازاڕگەری بەرگری روسیا راگەیاندووە، یان پلانی دەستبەرداریان هەبووە".
ساڵی رابردوو كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە ئومێدی چەسپاندنی سزا بەسەر روسیا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە تێپەڕاندنی یاسایەك بۆ سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا.
خەندان
