بان كى مۆن: مانگانه داعش 30 ملیۆن دۆلارى ده‌ست ده‌كه‌وێت
بان كى مۆن، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕای گه‌یاند :" ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی داعش ده‌ستى ده‌كه‌وێت و ده‌گاته نزیكه‌ى 30 ملیۆن دۆلار له مانگاێكدا، له باج و زه‌كاتى به زۆر و پاره‌ى كاره‌با و ئاو و كرێی ئه‌و خانوو و بهرهانهیه كه ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون".
ئه‌و زانیارییانه‌ى بان كى مۆن له ڕ‌اپۆرتێكى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش‌دا هات له دانیشتنێكدا كه لابارهى كاره تیرۆریستییه‌كان و ئاشتى و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، به‌سترا.
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕاشی گه‌یاند :" داعش ئه‌ندامى نوێ بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ى ڕا ده‌كێشێت و تۆڕه‌كانى پێشووى چالاك ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی بۆ ناوچه‌كه درووست ده‌كات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دۆڕانهكانى ئه‌م دواییه‌ى داعش و له ده‌ستدانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى، تواناى به‌ده‌ستهێنانى داهاتیانى كه‌م كردووه‌ته‌وه.
باسنيوز
