سعودیە مانۆڕێکی سەربازیی لە کەنداوی عەرەبی ئەنجام دەدات و بە نزیک هێزە ئێرانییەکاندا تێدەپەڕن
مانۆڕەکە سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2016 بە بەشداریی کەشتییەکانی شا سەلمان، شای سعودیە، بەلەمە خێراکان، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی دەریایی، یەکەی پیادەی هێزی دەریایی و یەکەکانی ئاسایشی دەریایی تایبەت دەستی پێکرد.
هەروەک میدیا سعودییەکان بڵاویان کردووەتەوە، مانۆڕەکە ناو نراوە قەڵغانی کەنداوی یەک (درع ئەلخەلیج 1) و لە کەنداوی عەرەبییەوە بە تەنگەی هورمز و لە نزیک سوپای دەریایی ئێراندا تێدەپەڕێت تاوەکو دەگاتە دەریای عەرەب.
باسنیوز
