ئێران فرۆشتنی نه‌وتی به به‌ریتانیا ده‌ستپێكرده‌وه
محسن قه‌مسه‌ری به‌ڕێوبه‌ری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی كۆمپانیای نه‌وتی ئیران به ئاژانسی میهری ڕاگه‌یاندوه له دوای نه‌مانی سزا ئابوریه‌كانی ئیران، تا ئیستا دوو كه‌شتی بارهه‌ڵگری نه‌وت و غاز به دوو كۆمپانیای به‌ریتانی فرۆشراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كراوه.به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران، سزای قورسی ئابوری و سیاسی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكای به دوای خۆی هێنا به جۆرێك هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی ئاماده كڕینی نه‌وتی ئیران نه‌بوو به‌ڵام له دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مساڵ سزا ئابوریه‌كانی سه‌ر ئیران هه‌ڵگیران و ئیستا هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا ئازادن مامه‌ڵه‌ی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری به‌شی نێوده‌وڵه‌تی له كۆمپانیای نه‌وتی ئیران جه‌ختی له سه‌ر هه‌نارده كردنی به‌رده‌وامی نه‌وتی ئێران به‌ره‌و بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیای گه‌وره‌ی نه‌وتی له‌وانه شێل و بریتیش پترولیوم به‌رده‌وامه به مه‌به‌ستی هه‌نارده كردنی نه‌وتی ئێران . گه‌وره كۆمپانیای شێڵ به‌هاری ئه‌مساڵ دوو ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دۆلار قه‌رزی دایه‌وه به وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران دوای ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئێران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به فرۆشتنی دوباره‌ی نه‌وتی خاو به‌و كۆمپانیایه.
kurdistan-
