خواردن لە چێشتخانەکانی ژاپۆن بە هاشی
چيكا مۆلۆكوما، لە ژاپۆن بۆ رووداو دەڵێت "من زياتر خواردنى كولتوورى ژاپۆنى ده‌خۆم، هه‌ندێك جار خواردنى بيانيش ده‌خۆم، ئه‌مه كولتوورى ئێمه‌يه".
هاشى له ژاپۆن، چين و كۆريا به‌كارده‌هێنرێت، زياتر له دار درورست ده‌كرێت، به‌ڵام جۆرى پلاستيك و ئاسنيشيان هه‌يه.
چێشتخانه كولتووريهكان قهرهباڵغيیهكى زۆريان هه‌يە، كه‌سانى بيانى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆنيش سه‌ردانيان ده‌كه‌ن و به هاشى و به هه‌مان ده‌ستوورى ئه‌وان خواردنهكهيان ده‌خۆن.
جه‌يمس كۆڵ، خه‌ڵكى كه‌نه‌دا لەبارەی خواردن بە هاشی بۆ رووداو دەڵێت "پێشووتر له كه‌نه‌دا هه‌ندێك راهێانم كردبوو كه به هاشى نان بخۆم، كاتێك هاتم بۆ ژاپۆن به هاشى نانم خوارد، تامى خواردنه كولتوريیهكانيان خۆشه".
RUDAW -
