تەقینەوەیەك لە ماردین روویدا
ماڵپەڕی میللیەتی توركی بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە لە گەڕەكی (یەنی محەلە) لە شارۆچكەی قزل تەپە سەر بە پارێزگای ماردین روویداوەو بەهۆیەوە چوار كەس برینداربوون.
دوای تەقنیەوەكە پۆلیس چووەتە شوێنەكەو دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، ژمارەیەكی زۆریش ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن رەوانەی شوێنەكە كراون.
بەپێی خەبەر تورك، پێدەچێت تەقینەوەكە لەرێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكی دەستی یەوە روویدا بێت.
ئەمە دووەم تەقینەوەیە كە لەم مانگەدا لە پارێزگای ماردین رووبدات.
هەشتی ئەم مانگە تەقینەوەیەك لە ناوچەی میدیات سەر بە پارێزگای ماردین روویدا كە بارەگای ئاسایشی كردبووە ئامانج، بەهۆیەوە سێ پۆلیس و دوو هاوڵاتی مەدەنی كوژران.
رۆژێك دوای روودانی تەقینەوەكە، پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە راگەیاند.
