ڤاڵنتینا ماتفینکۆ: مۆسکۆ بە هاوکاریکردنی هەولێر، دژایەتیی بەغدا ناکا

 ڤاڵنتینا ماتفینکۆ: مۆسکۆ بە هاوکاریکردنی هەولێر، دژایەتیی بەغدا ناکا
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فیدراسیۆنی ڕووسیا دەڵێت هەنگاوەکانی ڕووسیا بۆ هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان، دژایەتی نییە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی بەغدادا.

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان، (ڤاڵنتینا ماتفینکۆ) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فیدراسیۆنی ڕووسیا لە دیدارێک لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وێڕای سووربوونی مۆسکۆ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەوەی دووپات کردەوە کە هەنگاوەکانی ڕووسیا بۆ هاوکاریکردنی هەریمی کوردستان، دژایەتی نابێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکان حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

ماتفینکۆ، ئەوەشی وت کە عێراق لە ناوەندی ناوچەی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵکەوتووە، بەڵام بارودۆخی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەوش و بارودۆخی گشتی لە عێراق جیاوازە.
Top