سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش: میتی توركیا چه‌ك به په‌یه‌ده ده‌فرۆشێ
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، ده‌میرتاش ده‌ڵێ هه‌موو دنیا بۆچوونی وایه كه ئایدۆلۆژی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژی گروپی تیرۆریستی داعش.
له‌باره‌ی ئه‌و گوته‌یه‌ی ئه‌ردۆگانیش كه گوتبووی هه‌موو ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردوه، ده‌میرتاش ده‌ڵێ "ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌ردۆگان چاودێره‌كانی خۆی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئه‌و سه‌رۆك شاره‌وانییانه‌ی سه‌ر به هه‌ده‌په و به‌ده‌په‌ن چۆن هاوكاری په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به ده‌ست بهێنن. خۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری تیرۆریست ده‌كات ئاكپارتییه، چونكه ئاشكرایه كه چۆن به ئۆتۆمبێل چه‌كیان بۆ ده‌نێرن و به كامیۆنی گه‌وره و له رێگه‌ی میته‌وه چه‌ك بۆ داعش ده‌نێرن، بڕۆن ئه‌وان ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه كه باس له دروسبوونی پارتێكی دیكه‌ی ئیسلامی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ هیچ پارتێك ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ده‌په موسڵمان نین و ناتوانن له شارێكیش جیا ببنه‌وه و پارت دروست بكه‌ن.
هه‌روه‌ها میتی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی چه‌ك بۆ چه‌ند گروپێكی كوردی و توركمانی ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌وانیش به پاره به یه‌په‌گه‌ی ده‌فرۆشنه‌وه.
