یۆنان به‌نیازه کونسوڵگه‌ریی گشتی له هه‌رێمی کوردستان بکاته‌وه
دارا جه‌لیل خه‌یات بە ناوەندی هەواڵی ئازادی ڕایگه‌یاند: "ئه‌و به‌رپرسه‌ی یۆنان بۆ کاروباری بازرگانی له باڵیۆزخانه‌ی یۆنان له به‌غدا که به‌رپرسی هه‌رێمایه‌تی یۆنانه بۆ کاروباری بازرگانی و ئابووری له چاوپێکه‌وتنێکدا پێی گوتووە که وڵاته‌که‌ی به‌نیازه کونسوڵگه‌ری له هه‌ولێر بکاته‌وه و، ئێمه‌ش ده‌ستخۆشیمان له‌و بڕیاره‌ی یۆنان کردووه."
دەیشڵێ به‌رپرسه یۆنانییه‌که ڕایگه‌یاندووه که کونسوڵگه‌رییه‌که ده‌سه‌ڵاتی پێدانی ڤیزاشی ده‌بێت.
KDP
