سه‌رۆکی سی.ئای.ئه‌ی: داعش هێرشی پارتیزانی زیاد ده‌کات
جۆن برانان له وته‌یه‌کدا له به‌رده‌م لیژنه هه‌واڵگریی کۆنگریسی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند "چه‌نده داعش خاک و سه‌رچاوه‌کانی پاره له‌ده‌ست ده‌دات، هێرشه پارتیزانییەکان و هاندانی بۆ ته‌قینه‌وه‌کان زیاد ده‌کات، هاوشێوه‌ی ئەو هێرشانەی کردیه سه‌ر پاریس و بروکسل و ئه‌وه‌ی ئۆرلاندۆ."
دەیشڵێ داعش له ٣٢هه‌زار چه‌کدار ٢٢هه‌زاری بۆ ماوه‌ته‌وه و ئێستا لقه لیبیاییه‌که‌ی له هه‌مووی ترسناکتره که ٥هه‌زار چه‌کداری هه‌یه؛ هه‌رچه‌نده گورزی زۆرمان له داعش وه‌شاندووه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانتوانیوه لە پەلوپۆی بخه‌ین.
KDP
