پاسداران ناوی چوار سەربازی کوژراوی کورد بڵاو دەکاتەوە

پاسداران ناوی چوار سەربازی کوژراوی کورد بڵاو دەکاتەوە
سوپای پاسداران ناوی چوار چەکدار و سەربازێک بڵاو دەکاتەوە، کە کورد بوون و لە شەڕی دژی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کوژران.

رۆژی یەکشەممە 19ـی حوزەیرانی 2016، میدیا ئێرانییەکان بڵاویان کردەوە، کە تەرمی چوار چەکدار و پاسدارەکە رۆژی ئێوارەی رۆژی شەممە بە خاک سپێردراوە.

میدیاکانی ئەو وڵاتە لە سەرچاوەکانی سوپای پاسدارانیان گواستووەتەوە، کە ئەو چەکدارانە ناویان (یوسف ئەحمەدی، ئەسکەندەر مامەڵ)ی خەڵکی شاری شنۆ و واحید حیکمەتی خەڵکی شاری نەغەدە بووە.

یەکێکی دیکە لەو کوردە کوژراوانە، سەمەد بۆستانییە، کە جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری شنۆ بووە و خەڵکی ساینقەڵا بوو.

رۆژی چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2016، لە گوندی قەرەسەقەڵ لە شاری شنۆ لە کوردستانی رۆژهەڵات، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای پاسداران و چەکدارە کوردەکانی سەر بە رژێمی ئێران و پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) رووی دا و بەپێی راگەیاندنی حدکاش، زیاتر لە 20 چەکدار و سەربازی ئێرانی کوژراون و بریندار بوون.







باسنيوز
Top