پێشڕه‌وی شه‌ڕڤانان له‌مه‌نبه‌ج به‌رده‌وامه‌و ئه‌میرێكی داعش كوژرا
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕڤانان به هاوكاری هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی فولكه‌ی (كتاب)ی خۆرئاوایی شاری مه‌نبجیان له سه‌ر رێگای مه‌نبج – حه‌له‌ب رزگار كردوه‌و له ئێستادا شهِر و پێكدادانی توند نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامه و پێشره‌وی شه‌رڤانان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاره‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌ڵمه‌تی فه‌رمانده شه‌هید ئه‌بو له‌یلا بۆ رزگاركردنی شاری مه‌نبه‌ج و ده‌وروبه‌ری له ده‌ستی داعش سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد و تائێستا به‌رده‌وامه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی داعش ئه‌میرێكی ئه‌و رێكخراوه به ناوی ئه‌بو ئهلحمهزه ئه‌لئه‌نساری و به ده‌یان تیرۆریستانی تر كوژران.
ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی مه‌نبه‌ج لەئێستادا كراوە بەناوی شەهیدی فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلا كه فەرماندەی باڵای سەربازیی هێزەكانی سوریای دیموكرات بوو، لەئۆپەراسیۆنی مەنبەج 3ی ئەم مانگە بەسەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی‌و دوو رۆژ مانەوەی لەژێر چارەسەری پزیشكیدا، شەهید بوو.
بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەو ئۆپەراسیۆنەوە تائێستا 274 چەكداری داعش كوژراون‌و 29 شەڕڤانیش شەهیدبوون.
ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج، سەر بەهێزەكانی سوریای دیموكراتە كە پێكهێنەری سەرەكییان كوردە (یەپەگە)، بەپاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان گەمارۆی تەواوەتی مەنبەج-یان داوە.
ئامانجی رزگاركردنی مەنبەج بریتییە لەبڕینی دەستڕاگەیشتنی چەكدارانی نوێ بۆناو داعش لەخاكی سوریا بەدرێژایی سنوری توركیا كە لەمێژە داعش ئەو شارۆچكەیەی وەك بنكەیەك بۆ هاتوچۆكردنی چەكدارانی بیانی لە ئەوروپاوە بۆ سوریا‌و بەپێچەوانەوە بەكارهێناوە.
شارۆچكەی مەنبەج سەر بە پارێزگای حەلەب دووەم گەورەترین شارۆچكەی سوریایەو لەسەر رێگای نێودەوڵەتییە كە شاری حەلەب‌و كانتۆنی كۆبانی‌و پارێزگای رەققەو حەسەكە پێكەوە دەبەستێتەوەو دەگاتە سنوری عیراق و هەرێمی كوردستانیش.
مەنبەج دەكەوێتە رۆژئاوای چەمی فورات‌و باشوری شاری جرابلسو باكوری رۆژئاوای رەققەو بە رزگاركردنی ئەو شارە لەژێر دەستی داعش، پەیوەندی نێوان شاری رەققەو ناوچەكانی جرابلسو مارع دەبڕدرێت كە دەكەونە سەر سنوری توركیا‌و لەژێر دەستی داعشدان، هاوكات رزگاركردنی شاری تەبقەو بەنداوی فورات ئاسانتر دەكات.
