وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا : ئێمە نابێت بە نیشاندانی هێز لەگەڵ روسیادا ئاگری شەڕ خۆشبکەین
فرانک والتەرشتاین مایەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ١٨ی حوزەیران ڕایگەیاند، مانۆڕەکان وەک نیشاندانی هێزن و ئەو ناوچانەی ناتۆ مانۆری تێدا دەکات پێویست ناکات هێزی تێدا نیشان بدرێت.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە دەیانەوێت لەگەڵ ڕووسیا کۆببنەوە لەسەر باسکردنی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
بەرپرسە بالای ئەڵمانیا وتویەتی "ئێمە نابێت بە نیشاندانی هێز لەگەڵ روسیادا ئاگری شەڕ خۆشبکەین، کەسانێک کە وابیردەکەنەوە کە دانانی تانکەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ئاسایش دابین دەکات لە هەڵەدایە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان وتوشیەتی، پێویستە ناتۆ ئامادەبێت بۆ قسەکردن لەگەڵ ڕوسیا لەسەر پاراستنی ئەو شوێنانە نەک بەکارێکی ناتۆ گرژی درووستبکرێت.
وتەکانی فرانک والتەرشتاین مایەر لە کاتێکدایە کە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی، ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا چەندین بنکەی سەربازی و سەکۆی موشەکی هەیە و لە ئێستادا مانۆری سەربازی لەو ناوچانەدا دەکات.
سەرچاوەكان
