ڕۆحانی: بە فەرمی سكاڵامان لەدژی ئەمەریکا تۆمار کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران گرووپێک لە کارناسانی ئێرانی بۆ دانوستان لەبارەی بلۆکەکردنی دوو ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران ڕەوانەی ئەمەریکا کراون.
هاوکات هەواڵدەریی ڕووسیی "سپۆتینگ" بڵاوی کردووەتەوە "دیوانی باڵای دادگای ئەمەریکا بڕیاری داوە دوو ملیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران لە بانکە ئەمەریکییەکان بلۆکە بکرێت و وەک قەرەبوو بدرێتە بنەماڵەی قوربانیانی ئەمەریکی کە ساڵی 1983 لە بنکەیەکی چەکدارانی دەریایی ئەمەریکا لە بەیرووت لەلایەن ئێرانەوە لە تەقینەوەیەکدا گیانیان لەدەست داوە."
لە بەرنابەرد ئێرانیش بە فەرمی لە دیوانی باڵای دادگای نێودەوڵەتی لەدژی ئەمەریکا لەم بارەوە سکاڵای کردووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا وێنەیەک لەو سکالایەی لەگەڵ ڕاپۆرتێک بڵاو کردەوە.
باسنیوز
